ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ جارى سێیەم سکاڵامان دژى حکومەتى عێراق تۆمار کرد

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە لەسەر هاوتاکردنى نرخى نەوت لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ خوارووى عێراق، بۆ سێیەمین جار سکاڵامان ، دژى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق و وەزیرى نەوت، لە دادگەى فیدڕاڵى عێراق تۆمار کرد.

نەهرۆ مەحموود رەواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ یەکى ئەیلوولى ٢٠٢٤، لە پێناو بەرژەوەندى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى دوو پارێزەرى کورد، بە ناوەکانی دانەر عبدلغفار عزیز و هیوا عبدالله جمیل بۆ جارى سێیەم ، لەسەر هاوتاکردنى نرخى نەوت لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ خوارووى عێراق، سکاڵای دژى حکومەتى عێراق و وەزیرى نەوت، لە دادگەى فیدڕاڵى عێراق تۆمار کرد.

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئەمجارە بۆ دۆزینەوەى ڕێگە چارەیەکى یاسایى باشترو گونجاوتر، دواى گفتوگۆکردن و دانیشتن بۆ یەکلاکردنەوەو سەرکەوتنى ئەو دۆسیەیە لە ڕێگەى دوو پارێزەرى سنوورى ئیدارەى سۆران، دواى تەواوکردنى ڕێکارە یاساییەکان، ئەمڕۆسکاڵامان لە دادگەى فیدڕاڵى تۆمارکرد، ئەو دوو پارێزەرە دەبنە بریکارى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان و بۆ بەدەستهێنانى مافەکانیان، چەند هاووڵاتییان پشتگیرى ئەو مەلەفە بکەن و خەڵک هانبدرێت، کە بریکارنامە بدەن بە پارێزەرەکان، ئەوە لە بەرژەوەندى هاووڵاتییانى هەرێم تەواو دەبێت.

هەروەها نەهرۆ مەحموود رەواندزی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمجارە حکومەتى عێراق هیچ ڕێگەچارەیەکى نەماوە، دەبێت ئەو بابەتە لە بەرژەوەندى کورد یەکلاببێتەوە، بۆیە تا چەند هاووڵاتییان وەکالەت بدەن بە پارێزەرەکان، ئەوە لە بەرژەوەندى گشتى ئەو پرۆسەیە دەبێت، ئەو سکاڵایانەى تۆمارکراون، بۆ بەرژەوەندى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستانە، کە داواکراوە نرخى یەک لیتر نەوت بە بڕى (١٥٠) دینار بە هاووڵاتییانى هەرێم بفرۆشرێت، وەک هەموو پارێزگاکانى دیکەی عێراق، کە ئێستا بۆ هاووڵاتییانى هەرێم بە بڕی (٥٠٠) دینارە، وەک بازرگانەکانى عێراق مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانى کورد دەکرێت، جارى یەکەم لەسەر بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران، بۆ ماوەى چوار مانگ نرخى یەک لیتر نەوت کرایە (٢٥٠) دینار، بەڵام کە ماوە یاساییەکە تەواو بوو، نرخەکەى گەڕایەوە (٥٠٠ ) دینار وەک جارى پێشتر .

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بازرگانێكی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر لە دەرەوەی وڵات دەستگیر كرا

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین