ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر كران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ‌ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆو هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران، ر،س، ع لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر، م،ع،س لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ‌، د،س،ع لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ‌، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ رۆژئاوای كوردستان ڕۆژنامه‌نووسێك رفێنرا

سەڵاح

وەزارەتی ئەوقاف هەواڵی مردنی حاجییەکی دیکەی راگەیاند

سەڵاح

پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان راگه‌یه‌نرا

سەڵاح