ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كەدزی لەماڵێک کردووەو چەند فەرمانێکی گرتنی هەیە لەچەند بنکەیەک.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە ئاڵتونێکدا.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا تۆمەتبار ( چ، ل ) بە بڕیاری دادوەر وبەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارێ دهۆکێ 665 سەرەدان و کۆمبوون و رونشتن ئەنجامدانە

یاسین

هێلكاریكردنی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت

سەڵاح

هێشتا بەربەست لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە

دڵشاد