ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پزیشكیان، بە فەرمی سەرۆك بارزانیی بۆ سەردانكردنی ئێران بانگهێشت كرد

 

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە سەركۆماری ئێران كرد و جەختیان لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكان كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/9/2024، لە هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەركۆماری ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە مەسعود پزیشكیان، سەركۆماری ئێران كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، سەركۆماری ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانیی كرد بۆ سەردانكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

عادل شوان : ئەو بانكانەی هەژماری منیان لێ تۆماردەكرێت متمانەیان زیاترە لەوەی عێراق

گوران

هاتوچۆ: شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی داده‌خرێت

سەڵاح

شارەوانیی بنەسڵاوە دوو گەڕەك لە هەڵدانی درۆنێك ئاگادار دەكاتەوە

سەڵاح