ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا باندێك دەستگیر كران

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوەو بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا، باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان دەستكەوت لەسەر باندێك كە بەدوای ئاساردا دەگەڕان و لەناوماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ گەیشتن بەئاسارەکان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی وورد توانرا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان تۆمەتباران دەستگیربكرێن.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، أ، أ لەدایكبووی 2001 – ن، أ، أ لەدایكبووی 1987 – م، أ، أ لەدایكبووی 1981 – ح، أ، أ لەدایكبووی 1990 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24ف4 لەیاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی ئاسار ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تۆمەتباران لەیەکێک لەگەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق هەستاون بە هەڵكەندنی تونێلێک لەحەوشەی ماڵەكەی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئاسارەكە.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی لە عێراق لە هەولێر دەکاتەوە

سەڵاح