ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لوقمان عومه‌ر: به‌ كردار ده‌یسه‌لمێنم چۆن له‌ په‌رله‌مانی به‌ ده‌بمه‌ به‌رگریكاری هاووڵاتییان

 

كاندیدی ژماره‌ ٥٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بێنم، به‌ كردار ده‌یسه‌لمێنم چۆن له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ده‌بمه‌ به‌رگریكاری هاووڵاتییان.

دکتۆر لوقمان عومه‌ر، كاندیدی ژماره‌ ٥٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێویسته‌ ده‌نگده‌ر بزانێت ده‌نگ به‌ كام لیست و كاندید دەدات، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بێنم، به‌ كردار ده‌یسه‌لمێنم چۆن له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ده‌بمه‌ به‌رگریكاری هاووڵاتییان، سه‌ركه‌وتنی لیستی ١٩٠ی پارتی و سه‌ركه‌وتنی به‌نده‌ هۆكارە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ ئه‌زموونی زانستی و ئه‌كادیمیی خۆمان خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین.

كاندیدی ژماره‌ ٥٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: بەڵێن دەدەم چۆن لە ڕابردوو ھەمیشە لەگەڵ خەڵکی خۆمان بووین لە داھاتووش زیاتر خزمەتیان دەکەین بەبێ جیاوازی و ئەگەر چووین بۆ پەرلەمان لە چوارچێوەی بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکەین و دەبینە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان.

هەروەها دکتۆر لوقمان عومه‌ر، كاندیدی ژماره‌ ٥٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولااتیان و خەلکی بەشەرەفی کوردستان دەکەم کە وا رۆژی دەنگدان بە جۆشوخرۆشەوە روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو دوژمنانی گەلەکەمان بپارێزین و باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ بنكه‌ى لالش ده‌كات

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی پارتی: هەژماری من پڕۆژەیەكی ستراتیجی دارایی مۆدێرنە

دڵشاد

هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب: له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سروور بارزانی شۆڕشێكی ئاوه‌دانی ده‌ستپێكراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین

دڵشاد