ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: پارتی باوه‌ڕی به‌ پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هەیە

كاندیدی ژماره‌ ٤٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە پارتی باوه‌ڕی به‌ پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هەیە، بۆیە ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بده‌ن با زیاتر مافه‌كانتان زامن بكرێت.

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، كاندیدی ژماره‌ ٤٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پارتی له‌ ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساوه‌ كار بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پارتی باوه‌ڕی به‌ پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هەیە، بۆیە ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بده‌ن با زیاتر مافه‌كانتان زامن بكرێت، وه‌ك كاندیدی پارتی به‌ڵێن به‌ ده‌نگده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌ده‌م له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانیان بم.

هەروەها عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، كاندیدی ژماره‌ ٤٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەڵێن دەدەم چۆن لە ڕابردوو ھەمیشە لەگەڵ خەڵکی خۆمان بووین لە داھاتووش زیاتر خزمەتیان دەکەین بەبێ جیاوازی و ئەگەر چووین بۆ پەرلەمان لە چوارچێوەی بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکەین و دەبینە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه‌ ده‌رده‌كات

سەڵاح

‎نەوزاد قادر : پێویستە پرۆژەێكی گرنگ بۆ ئەشكەوتی شانەدەر ئامادە بكرێت

گوران