ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵكی سلێمانی: داواتان لێ دەكەم، بۆ یەك جاریش بێ پارتی تاقی بكەنەوە و دەنگ بە پارتی بدەن

 

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا لە خەڵکی سلێمانی دەکات بۆ یەك جاریش بێ پارتی تاقی بكەنەوە و دەنگ بە پارتی بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 14/10/2024، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە كەرنەڤاڵی جەماوەریی پارتی لە سلێمانی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: “پارتی و بارزانییەكان مێژوویەكی تایبەتیان لەگەڵ سلێمانی هەیە، هیچ لایەنێك ناتوانێ درز بخاتە ئەو پەیوەندییەوە.”

گوتیشی: “جاران سلێمانی شتێكیان دەگوت، دەیانگوت بۆ ئاوەدانی و خزمەت پارتیبوونێك قەرزارین، بۆیە خەڵكی سلێمانی و ئەم دەڤەرە، داواتان لێ دەكەم، بۆ یەك جاریش بێ پارتی تاقی بكەنەوە و دەنگ بە پارتی بدەن و دەستی پارتی لەم دەڤەرە بەهێز بكەن، دڵنیاتان دەكەینەوە پارتی لە ئاست بەڵێنەكانی دەبێ و بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی درێغی ناكات.”

ئاماژەشی بەوە دا: “دەبێ گەنجان ئاگادار بن، بە قسە و جووڵەی بێناوەڕۆك و بەتاڵ فریو نەخۆن و هەڵنەخەڵەتێن، ئەوەی بە كەڵكی ئەوان و دواڕۆژی ئەوان و كوردستان دێت، تەنیا و تەنیا كار و كردارە. پارتی حزبی پرۆژە و كار و كردارە.”

روونیشی کردەوە: “بۆیە ئێوە كە دەچنە نێو خەڵك، لە سلێمانی، لە هەڵەبجە، لە هەموو شوێنەكان، پێیان بڵێن پارتی ئەو پرۆژانە تەواو دەكات كە دەستی پێكردوون، ئەوانەش دەست پێدەكەین كە نەمانكردووە. پارتی لە تاریكترین مێژووی سیاسیی كوردستاندا چرایەكی رۆشنكەرەوە و درەوشاوە بووە، دژی ملكەچی، لەپێناو خۆڕاگری، ئازادی، دیموكراسی و دادپەروەری، سەرەڕای هەموو ئەو فشارانەی كە هەیە لەم دەڤەرە لەسەر پارتی، ئێوە جەماوەری پارتی نموونەی ئەو خۆڕاگرییەن. بۆیە دڵنیا بن كە ئەوپەڕی هەوڵ و توانا، ئەزموون و شارەزایی خۆمان بەكار دەهێنین بۆ پتەوكردنی بنەماكان و میكانیزمی سیستەمی دیموكراسی لەپێناو باشتركردنی خزمەت بۆ گشت ناوچە و پێكهاتەكانی كوردستان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرینەی پزیشكانی بیانی لە ئەڵمانیا سوورین

سەڵاح

خسرۆ هەركی : سەرۆك بارزانی سومبلی ئاشتی و ئەندازیاری چارەسەركردنی پرسە گرنگەكانە

گوران

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە

یاسین