ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

 

بازرگانێک دەستگیرکراو بڕی ١٠٠کیلۆگرام حەبی هۆشبەریش لەجۆری “کپتاگۆن” دەستی بەسەرداگیرا.

دوای وەرگرتنی بڕیاری هەریەکە لە بەڕێزان دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای کەرخ، بەهەمانگی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتی مادەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاساییش/ هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لە ڕێکەوتی ٣٠ـی ١٠ـی٢٠٢٤ لە شاری بەغدا توانرا بڕی ١٠٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری “کپتاگۆن” دەستی بەسەردابگیرێت، هاوکات لە هەمان چالاکیدا توانرا بازرگانێکی مەترسیدار کە ئەندامی تۆڕێکی نێودەڵەتی ماددەی هۆشبەر بوو دەستگیربکرێت.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٣ـی ١١ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی حەفت وەزارەت دابەش دەکرێت

یاسین

نوێنەری سەرۆك بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە تەرمی مولازم خدر دەكات

سەڵاح

سه‌رۆك بارزانی ده‌نگی دا

سەڵاح