ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بە داخەوە،ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر (٠٩٠٠)لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی٣ی لیوای ١ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە، لەئەنجامدا عقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محمد رەزا کریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی ٩ی سوپای عێراق و ن.ض شریف احمد محمدٲمین شەهید بون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.

ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و کەس و کارو هەفاڵ و هاوسەنگەرانیان دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کارییان ببەخشێت.

‌ ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون

وەزارەتی پێشمەرگە
١٧ی تشرینی دووەم ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر

دڵشاد

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

یاسین