ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

بەبۆنەی کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەمی تۆمارکردنی خێزان و ئەندام لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی، دوای درێژکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ 24 کاژمێری تر، کە ڕێژەى تۆمارکردنى هاوڵاتییان لەو قۆناغەشدا لە سنووری پارێزگاکەمان ( 100% ) بوو.

سوپاسی هاوڵاتییان و دانیشتوانى خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین، کە پابەندبوون بە بڕیار و ڕێنماییەکانی ڕۆژانى قەدەغەی هاتووچۆ و هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانی سەرژمێری بوون، سوپاس بۆ حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراقى فیدراڵ و وەزارەتەکانى پلاندانانى هەرێم و عێراق، دەستەى گشتیى ئامار و بەڕێوەبەرایەتى ئامارى هەولێر، سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبوونى تیمەکانی سەرژمێری و هەموو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە بوونە هۆى سەرخستن و سەرکەوتنی پڕۆسەکە لە سنوورى پارێزگاکەمان.

هیوادارین ئەو سەرژمێرییە، کە ماوەی چەندین ساڵە لە عێراق ئەنجامنەدراوە ببێتە بنەمایەکی دادپەروەرانەی دابینکردنی بودجە و موستەهەقاتی هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتیی و لە نێویدا هەولێری پایتەخت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.11.22

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

راگەیندراوێک لە وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان

یاسین

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین