ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕوونکردنەوەیەک بۆ دەزگاکانی راگەیاندن

 

ئەمرۆ لە کاتی بەرێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، لە گۆڕەپانی تەلاری پەرلەمان دەمەقاڵییەک لەنێوان پاسەوانێکی خاتوو (منی قهوەچی)، و ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل روویداوە، زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن راستی بابەتەکەیان شێواندوە و بەجۆرێکی تر دایانرشتوە، لێرەوە وێرای دەربرینی رێز و سوپاس بۆ تێکرای رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن کە ئەمرۆ ماندونەناسانە رووماڵی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد، رایدەگەیێنین کە خاتوو (منی قهوەچی) لێپێچینەوەی پێویستی لەگەڵ ئەو پاسەوانە ئەنجامداوە، و هەروەها جەختی لە رێزگرتن لە رۆژنامەنووس و پیشەی رۆژنامەوانی کردۆتەوە و هەمیشە بەرێزیان خۆی بە داکۆکیکاری رۆژنامەنوس و رەوشی رۆژنامەگەری و میدیا بەگشتی دەزانێت و دووپاتیکردەوە کە جارێکی تر رووداوی لەم شێوەیە دووبارە نابێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ڕوویدا

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەڵاح