ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ نیوەی کاتژمێرەکانی پێشوو دابەزیون

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لەدوای هاتنی شەپۆلی سەرما و بەرزبوونەوەی نائاسایی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کارەبا لە شەو و ڕۆژێکدا بۆ نزیکەی 8 بۆ 10 کاتژمێر کەمبووەتەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە تاوەکو 25ـی مانگی 11، نزیکەی 17 کاتژمێر كارەبا لە شەو و ڕۆژێکدا بە هاونیشتمانیان دراوە، بەڵام لەدوای هاتنی شەپۆلی سەرما و بەرزبوونەوەی نائاسایی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کارەبا لە شەو و ڕۆژێکدا بۆ نزیکەی 8 بۆ 10 کاتژمێر کەمبووەتەوە، ئێستا لە تەواوی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 510 مێگاوات کارەبا بۆ هاونیشتمانیان هەیە و 393 مێگاواتیش بۆ كارگەكان تەرخان كراوە.

هەروەها ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەگشتی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ نیوەی کاتژمێرەکانی پێشوو دابەزیون، بەوپێیەی خواست لەسەر کارەبا زیاتر بووە و کارەبا وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی گەرمکەرەوە بەکاردەهێنرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی : ڕۆژی هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبوویەوە

دڵشاد

شەپۆڵێکی باران بارین بەڕێوەیە

یاسین