ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.
سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، 02-02-2025، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.
هەروەها سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە دەنگدان لەسەر هەمواری بودجە، دووبارە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت و پێویستە حکوومەتی فیدراڵیش پابەند بێت بە خەرجکردنی هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە یاسای بودجەدا ئاماژەیان پێ دراوە.
رێباز یونس