ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرگری شارستانی سۆران: دوو هاوسەر لە گۆمی فێڵاو رزگار کران

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە دوو هاوسەر کە بە مەبەستی گەشت و سەردان لە هەولێرەوە ڕوویان لە گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان کردووە، لەلایەن ڕەوە گورگێکەوە دەوردراون.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمشەو ئاگاداکراینەوە دوو هاوسەر کە بە مەبەستی گەشت و سەردان لە هەولێرەوە ڕوویان لە گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان کردووە، لەلایەن ڕەوە گورگێکەوە دەوردراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروست بووە.

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەست بەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی چۆمان بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکە دەرچوون بۆ بەهاناوەچوون و ڕزگارکردنیان، بە هاوکاری تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتنی چۆمان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕێککەوتن

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە 

سەڵاح

داوای زیادکردنی کورسیی کۆتاکان دەکرێت

سەڵاح