ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ كارەكانی پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕی شەقامی هەولێر- مووسڵ دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/3/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوونی كارەكان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە، سەردانی پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕی شەقامی هەولێر- مووسڵ لەگەڵ شەقامی خێرای ١٢٠م لە شاری هەولێری كرد.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی لەگەڵ سەرپەرشتیار و تیمی ئەندازیاری جێبەجێكاری پرۆژەكە گفتوگۆی كرد و بەدواداچوونی بۆ كارەكان كرد و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكاریەكی دەربڕی.
لە ئێستادا بە باشی كاركردن لە پرۆژەكەدا دەكرد و هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، هەوڵدەدرێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی شاری هەولێر.

جێگەی باسە، ئەو پرۆژەیە، بەپێی ڕێنمایی و لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕووبەری ٢٠٥ هه‌زار مه‌تر دووجا جێبەجێ دەكرێت، كاری سەوزكردنی تێدا ده‌كرێت و نزیكەی ٣٠ هەزار داری تێدا دەڕوێندرێت لەگەڵ ١٠ هەزار گوڵ و نەمامی بچووك و بە ڕووبەری زیاتر لە ٢٠ هه‌زار مه‌تر دووجاش چیمەنی لێ دەڕوێندرێت، هەروەها لێدانی بیری ئاو و خەزانی كۆكردنەوەی ئاو و دانانی سیستەمی ئاودێری بۆ ئاودانی ئەو ناوچە سەوزاییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

سەڵاح

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت

دڵشاد

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین