ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەجوا کاکەیی: ئافرەت رۆڵی کاریگەرە لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە یادی ٨ ی مارس لە ئافرەتانی هەموو لایەک پیرۆز بێت، ئەو ئافرەتەی بەردەوامە لە تێکۆشان و ململانێ کردن تاکو لەناو کۆمەڵگەدا رۆڵی راستەقینەی خۆی بنوێنێت.

نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند: یادی ٨ ی مارس لە ئافرەتانی هەموو لایەک پیرۆز بێت، ئەو ئافرەتەی بەردەوامە لە تێکۆشان و ململانێ کردن تاکو لەناو کۆمەڵگەدا رۆڵی راستەقینەی خۆی بنوێنێت، ئافرەت دایکە و هاوژینەو مامۆستایەو پزیشکەو خاوەنی رۆڵی کاریگەرە لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا.

هەروەهانەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس ئاماژەی پێدا، پیرۆزبێت رۆژی جیهانی ئافرەتان بەو هیوایەی ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ ئافرەتان تاکو رۆڵی زیاتریان هەبێت لە ژیانی خێزانیی و کۆمەڵایەتی و کردەییدا.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: پرۆژه‌ی پردی رانیه‌ سوودی زۆر به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت

یاسین

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرێم و عێراق ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕيى دهۆك كۆبووه‌وه‌

یاسین