ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، جان-نۆئێل بارۆت، لە پەیامێکدا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) مەزڵوم عەبدی و سەرۆکی سووریای قۆناغی گواستنەوە ئەحمەد شەرع کرد.
جان-نۆئێل بارۆت، گوتی: پێویستە ئەم ڕێککەوتنە ماف و ئەمنییەتی هاوبەشانی کوردمان گەرەنتی بکات و ئێمە لەسەر پشتیوانیکردنی کوردانی سووریا بەردەوام دەبین.
جان-نۆئێل بارۆت هەر لەم پەیامەدا جەختی کردەوە پێویستە شەڕی دژی داعش بەردەوام بێت و ئەمەش لە کاتێکدایە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وەک هێزی سەرەکی بۆ شکاندنی داعش و هەڕەشە و مەترسییەکانی لە سووریا دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران 12 کەس بە تۆمەتی هاریکاریکردن لەگەڵ ئیسڕائیل دەستگیر دەکات

سەڵاح

تورکیا ئەمساڵ٩٦ جار سووریای بۆمباباران کردووە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەئاسانی ریالیشی تێکشکاند هاتەوە پێشەنگ

یاسین