ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئاکام هاشم، كرد

 

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئاکام هاشم، ئەستێرەی هەڵکەوتووی تۆپی پێی هەڵبژاردەیی عێراق کرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 13-6-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند لە دیوانی پارێزگا پێشوازیان لە یاریزانی هەڵکەوتووی شاری هەولێر،( ئاکام هاشم )کرد، کە یاریزانی ناوبراو لە یانەی هەولێر بوو، لەبەر لێهاتوویی خۆشی لەم ماوەیە لە هەڵبژاردەیی تۆپی پێی عێراق وەرگیرا، لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 یاریەکی بەهێزی ئەنجامداو ئاستێکی ( فەردی و جەماعی) بەرچاوی پیشاندا کە بووە مایەی سەرنج راکێشانی میدیا وەرزشییەکانی عێراقی ، هەر بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن پارێزگاری هەولێر وەک شانازیەکی وەرزشی هەولێر رێزی لێنراو ستایشکرا.

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە هەموومان بەو ئاستەی نیشانتداوە خۆشحاڵین و هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازین، پاڵپشتی جەنابت هەموو ئەو گەنجانەش دەکەین کە خودان بەهرەو توانای تایبەتین، بە دووری نازانین لە کاتێکی نزیکدا لە یانەیەکی جیهانی بتبینین و ناوی نەتەوەکەت و شارەکەت هەولێر بەرز بکەیتەوە ، دواتر دیاری رێزلێنانی پێشکەشکرد.

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئاکام هاشم، ئەستێرەی هەڵکەوتووی تۆپی پێی  هەڵبژاردەیی عێراق کرد

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین

هه‌ولێر… لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان له‌ ده‌ستدا

سەڵاح

به‌ ڤیدیۆ… له‌هه‌ولێر له‌ ئه‌نجامی سوتانی پووشوپه‌ڵاش چوار میكسه‌ر سوتان

سەڵاح