ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکاریی بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 84 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و 76 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 80 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتردوو دۆلار و دوو سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەكات

سەڵاح

حكومه‌ت هاوكاری ئه‌و كاسبكارانه‌ ده‌كات كه‌ داهاتیان سنورداره‌

سەڵاح

خەمیس خەنجەر: كشانەوەی پارتی لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح