ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. ئەلبانیا لە دوا خولەک سەرکەوتنی کرواتیای ڕاگرت

لە یەکەم یاری گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و ئەلبانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا، کرواتیا باشتر دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی تۆپ لای ئەو بوو، بەڵام لە خولەکی 11دا ئەلبانیا گورزی خۆی وەشاند و گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان قازم لاچی تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، بەڵام کرواتیا بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەیان و فشارەکانیان تاکو توانیان دوو گۆڵ لە ماوەی دوو خولەک لە ڕێگەی کراماریچ و کلاوس بەهەڵە لە خۆیان لە خولەکەکانی 74 و 76 تۆماربکەن،

هێرشەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون بۆ سەر گۆڵی یەکتر، تاکو لە خولەکی پێنجی زیادکراودا یاریزان کلاوس توانی گۆڵی یەکسانی ئەلبانیا تۆماربکاتەوە.

 

بەم ئەنجامە، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و ئەلبانیا خاوەن خاڵێکن و لە پلەی سێیەم و چوارەمی ڕیزبەندی گرۆپەکەیان دێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێم بە دوو ڕێگەی سەردەمییانە ڤیزا دەداتە گەشتیاران

یاسین

ئەفسەرێکی سووریایی بە ئیسرائیل لە باشووری ئەم وڵاتە کوژرا

سەڵاح

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک جوڵەی پەلە و هەڵە دەتوانێت کارەساتێک بخولقێنێت

سەڵاح