ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی بەهۆی بێكاری و هەڕەشەی تیرۆر پەنابەرن

 

بە گوێرەی ئامارێك، چوار ملیۆن عێراقی لە وڵاتانی دووەم پەنابەرن، زۆرینەیان لە وڵاتانی دراوسێ، ئەورووپا و ئەمریكان، بەهۆی بێكاری، نەبوونی سەقامگیری وڵاتەكەیان جێهێشتووە. كۆی گشتی پەنابەرانیش لە جیهان سەروو 120 ملیۆنە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/6/2024، فازڵ غەراوی، سەرۆكی سەنتەری ستراتیژیی بۆ مافی مرۆڤ، ئاماری پەنابەرانی عێراق بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، چوار ملیۆن عێراقی لە وڵاتانی لوبنان، ئوردن، سووریا، ئەورووپا، ئەمریكا و كەنەدا پەنابەرن.

روونكراوەتەوە زۆرینەی ئەوانەی پەنابەرن تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵیدایە، بەهۆی بێكاری، هەڕەشەی تیرۆر، نەبوونی سەقامگیریی وڵاتەكەیان جێهێشتووە.

رۆژی 20ی حوزەیران، رۆژی جیهانیی پەنابەرانە، لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ رێزلێنان لە پەنابەران دانراوە، بەهۆی بوێری ئەو كەسانە دانراوە كە ناچاركراون ماڵەكانیان جێبهێڵن و رزگار بن لە ململانێ و چەوسانەوە، هاوكات ئەوە رۆژە بۆیە بە كۆی گشتی لە دۆخی پەنابەران و هەست سۆزیان تێبگەن و تا دووبارە ئەوانە دروست بكرێنەوە.

ژمارەی پەنابەران، لە تەواوی دنیا گەیشتووە بە سەروو 120 ملیۆن كە بەناچاری وڵاتەكانیان جێهێشتووە، ئێستا لە وڵاتی دیكە نیشتەجێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

جادووگەرێكی مەترسێدار دەستگیركرا

گوران

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق کەوتە ریزبەندی خراپترین وڵاتان لە پاراستنی ئازادییەکاندا

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح