ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک جوڵەی پەلە و هەڵە دەتوانێت کارەساتێک بخولقێنێت

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بە قووڵی نیگەرانە لە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان و وتی ئاشتیپارێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە حیساباتی هەڵە دەکەن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەنووسانی وت “یەک جوڵەی پەلە و هەڵە دەتوانێت کارەساتێک بخولقێنێت لە دەرەوەی خەیاڵ کە زۆر زیاتر لە سنوورەکانی خۆی بڕوات.”

وتیشی “با ڕوون بیڵێم، خەڵکی ناوچەکە و خەڵکی جیهان توانای ئەوەیان نییە لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکە.”

لە سەرەتای شەڕی غەززەوە لە 7 ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، حزبوڵڵای سەر بە ئێران وەک هاوسۆزی لەگەڵ حەماس چەندین هێرشی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل ئەنجامداوە. ئەم هێرشانە دەیان هەزار ئیسرائیلی ناچار کردووە ناوچەکانی باکوور چۆڵ بکەن.

هەروەها هێرشە بەرپەرچدانەوەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، دەیان هەزار کەسی ناچار کردووە ماڵ و حاڵی خۆیان لەو ناوچانە بەجێبهێڵن.

هێرشەکانی حزبوڵڵای لوبنان کە گرووپێکی سەر بە ئێرانە، لە هەفتەی ڕابردووەوە لە باکووری ئیسرائیل کە تێیدا یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەو گرووپە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژرا، چڕتر بووەتەوە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

کاندیدێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئەمریکا داوای ترەمپی ڕەت کردەوە

یاسین

دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

پشتیوان سادق بۆ حاجییان: داواتان لێ دەکەم دووعای خێرمان بۆ بکەن

یاسین