ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بانکی نێودەوڵەتی 700 ملیۆن دۆلار دەداتە میسر

 

بانکی نێودەوڵەتی، 700 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتگیریکردنی بودجەی میسر دابین کرد، کە لە ماوەی بەرنامەیەکی سێ ساڵەدا پێی دەدات.

لە سەرەتای ئەمساڵدا، بانکی نێودەوڵەتی بەرنامەیەکی 3 ساڵە و 6 ملیار دۆلاری بۆ هاندانی گەشەی کەرتی تایبەت و دابینکردنی هەلی کار و بەرزکردنەوەی دەرئەنجامی سەرمایەی مرۆیی و خۆڕاگری بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا، جگە لە بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی ئابووری ڕاگەیاند.

بانکی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو پارەدارکردنە بۆ پاڵپشتیکردنی سیاسەتەکانی گەشەپێدان دێت بۆ پاڵپشتیکردنی حکوومەتی میسر لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی کەرتی تایبەت، باشترکردنی خۆڕاگری ئابووریی گەورە و گشتی دارایی.

ئاماژەی بەوەشکرد، میسر لە “خاڵێکی چارەنووسساز”دا وەستاوە لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا کە بە چاکسازییە ئابوورییەکانی ساڵی 2016 دەستی پێکردووە کە یارمەتیدەر بووە لە باشترکردنی یەدەگی ئابووری.

لە کانوونی دووەمی 2022 میسر ڕێککەوتنی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرنامەی چاکسازی ئابووری کرد.

میسر سێ مانگ لەمەوبەر لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕێککەوت، بۆ زیادکردنی قەبارەی دارایی لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کە تا پاییزی ساڵی 2026 بەردەوامە، لە 3 ملیار دۆلارەوە بۆ 8 ملیار دۆلار دەست پێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی بانکی ناوەندی، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا کۆی قەرزی دەرەکی میسر بۆ نزیکەی 168 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، کە 29.5 ملیار دۆلار قەرزی کورتخایەن و نزیکەی 138.5 ملیار دۆلار قەرزی درێژخایەن بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسولى گشتیى هۆڵه‌ندا ده‌كات

سەڵاح

سەرۆکی جەهەپە لە تورکیا داوای هەڵبژرانی پێشوەختە دەکات

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوەیە

یاسین