ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ كونسوڵى نوێى به‌ريتانيا کرد

سه‌رۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ كونسولى نوێى به‌ريتانيا کردسه‌رۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ كونسولى نوێى به‌ريتانيا کردکوردستان مەسرور بارزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەریتانیا

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 26-06-2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەندرو بیزلی، كونسوڵى گشتيى نوێى بەریتانیای له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكوەزیران پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لە ئەندرو بیزلی کردووە و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە و “هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان“.

وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیرو ڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین

ژمارەی کوژراوانی غەززە  گەیشتە نزیکەی ٣٣ هەزار کەس

سەڵاح

دۆلار رابەزی

سەڵاح