ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بڕیاری دەستگیرکردن بەشار ئەسەد پشتڕاست كرایه‌وه‌

 

ڕۆژی چوارشەممە،26ی حوزه‌یران دادگای فەرەنسا بریاری فەرمانی دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریای بە هۆی ڕۆڵی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی پشتڕاست کردەوە.

دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس، ئەسەدی بە هۆی ڕۆلیەوە لە هێرشە کیمیاییەکانی ساڵی 2013 لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی سوریاوە دژی خەڵکی مەدەنی، بەتاوانبار زانیوە و بڕیارێکی پیشووتری سەبارەت بەو پرسە پشتڕاستکردووەتەوە.

یەکەم بڕیاری تاوانبارکردنی ئەسەد لە مانگی یازدەی ساڵی 2023 دەرچوو کە سەرۆکی سوریای بە تاوانبار زانی لە هێرشە کیمیاییەکان لە دۆما و غوتەی ڕۆژهەڵات لە مانگی هەشتی ساڵی 2013 کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار کەس .

داواکارانی گشتی یەکەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە هێرشە تیرۆریستییەکانی فەرەنسا هەوڵیاندابوو فەرمانی دەستگیرکردنەکە هەڵبوەشێننەوە، بەڵام هەوڵەکانیان ئەنجامی نەبوو. ئەوان ئاماژەیان بەوەکردبوو لابردنی پارێزبەندی سەرکردە بیانییەکان تەنها بۆ دادگاییکردنی نێودەوڵەتی وەک دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی (ICC) ئەنجامبدرێت.

مازن دەروێش، سەرۆکی ناوەندی سوریا بۆ میدیا و ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕایگەیاندووە “ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر تایبەتە و ئەمە سەرکەوتنێکی مێژووییە، نەک تەنها بۆ قوربانیانی سوریا، بەڵکو بۆ هەموو قوربانییەکان لە سەرانسەری جیهان.”

هەروەها پارێزەری ئەو کەسانەی کە داوا یاساییەکەیان دژی ئەسەد تۆمارکردووە دەڵێت ئەمە بڕیارێکی مێژووییە و یەکەمجارە دادگایەکی نیشتمانی بڕیارێکی لەو شێوەیە دەرکات و بڵێت سەرۆکی ئێستای حکومەت چیدیکە پارێزبەندی تەواوی نییە.

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکێکی حکومەت کارێکی دەگمەنە، چونکە بەگشتی پارێزبەندییان هەیە لە لێپێچینەوە، بەڵام یاسای نێودەوڵەتی هەندێجار ئیستسنای هەیە کاتێک سەرۆکی دەوڵەتێک بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی یان جینۆساید تۆمەتبار دەکرێت. فەرەنسا لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە ڕێگە بە تۆمارکردنی دۆسیەی تاوان دژی مرۆڤایەتی دەدات لە دادگاکانیدا.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

دەم پارتی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکات.

سەڵاح

ئوسترالیا… پیاوێک بەچەقۆ نزیکەی 20 کەسی کوشت و بریندارکرد

سەڵاح

پارێزگای هەولێر ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکات

یاسین