ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بێ‌کارەبایی لە باشوور و نێوەڕاستی عێراق بەردەوامە

 

دانیشتووانی شاری میسان به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با به‌ سووتاندنی تایه‌ و داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد.

به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با به‌ ده‌یان كه‌س له‌ خاوه‌ن دووكان و كاسبكارانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی شاری میسان رژانه‌ سه‌رشه‌قام و به‌ سووتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبیل و داخستنی رێگاكانی ناوچه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد.

بە پێی هەواڵی میدیای عێراقی، خۆپیشانده‌ران دەڵێن، ئه‌گه‌ر داواكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن و كێشه‌ی كاره‌بایان بۆ ن چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پله‌كانی گه‌رما به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ عێراق به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ و له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتیانی عێراق له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیان به‌ كاره‌بایه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەمین کۆنفرانسی  دڵنیایی  له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

گفتوگۆی حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست گەیشتنە بنبەست

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین