ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

 

له‌ هه‌ولێر 2 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كران. د. سەرکار سوورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند، 2 هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كه‌ پیشه‌یان گۆشتفرۆشییه‌ تووشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه‌ و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا حه‌وت حاڵه‌تی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كراوه‌، كه‌ سێ حاڵه‌ت له‌ سلێمانی، دوو حاڵه‌ت له‌ دهۆك و دوو حاڵه‌تیش له‌ هه‌ولێر تۆمار كراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن بزانیت رێژەی ڤیتامینەكان لە لەشتدا كەمە

lana

یونامی له‌سه‌ر وازهێنانی پلاسخارت له‌ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یاسین

‎وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبا جێگیر دەبێ و بەرەو باشتر دەچێت

گوران