ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تاکە دەروازەی سنووری نێوان باکووری سووریا و تورکیا داخرا

 

ئیدارەی دەروازەی سنووری “باب ئەلهەوا” ڕایگەیاند، سنوورەکەی بەڕووی گەشتیاران، نەخۆشەکان، بارهەڵگری بازرگانی و یارمەتییە مرۆییەکان داخست، بەبێ ئەوەی وادەی کردنەوەی دیاری بکات.

ئیدارەی دەروازەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە، بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەروازەی باب ئەلهەوا لە ڕۆژی سێشەممەدا بەڕووی هاتوچۆی گەشتیاران و نەخۆش و بارهەڵگرەکاندا دادەخرێت”، ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەبارەی کردنەوەی دەروازەکە، لە کاتێکی دیکەدا ئاگادارتان دەکەینەوە”.

بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لە نێوان تورکیا و باکووری سووریا، تاکە ڕێگەیە بۆ هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و جموجۆڵی بازرگانی و پەڕینەوەی نەخۆشەکان بۆ ناو تورکیا.

ڕوانگە دەشڵێت، تورکیا لای خۆیەوە دەروازەکانی باب ئەلسەلەمە، ئەلڕاعی و جەرابلوسی داخستووە، هاوکاتە لەگەڵ گەشەسەندنی ڕووداوەکانی باکووری سووریا و خۆپیشاندانەکانی ئیدلب ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی هێز و گرووپەکانی سەربە تورکیادان.

بە پێی ئاماری ڕوانگەی سووریا، ڕۆژی دووشەممە لە میانی خۆپیشاندانێکدا کە سەدان کەس بەشدارییان تێدا کردبوو، چوار کەس کوژران، خۆپیشاندەران توڕەیی خۆیان لە دوای ئەو توندوتیژییانە دەربڕی کە دوای ئەوەی کەسێکی سوری تۆمەتبار کرا بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ، هاوکات موڵک و ماڵی سووریرکانیان لە شاری قەیسەری لە تورکیا وێران کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

هاوکاریی دارایی سەرۆکى حکومەت، بەسەر زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر دابەشکرا

یاسین

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانی پارێزگای كەركووك كۆبووەوە

یاسین