ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆژنامەیەكی عەرەبی بڵاوی كردەوە مانگی رابردوو ڕێژەی خۆكوشتن لە عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆمار كردووە و نزیكەی نیوەی ڕووداوەكانی خۆكوشتنیش لە بەغدای پایتەختی فیدراڵیی تۆمار كراون.

بەپێی رۆژنامەی “ئەلعەرەبی ئەلجەدید”، تەنها لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا (حوزەیران)، 53 حاڵەتی خۆكوشتن بە فەرمی تۆمار كراون، نزیكەی نیوەی ئەو ژمارەیەش لە سنووری بەغدای پایتەختی فیدراڵی بوون.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بڵاوی كردووەتەوە ئەوانەی مانگی رابردوو كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە تەمەنیان لە نێوان 16 و 50 ساڵیدا بووە و زۆربەشیان لە ڕەگەزی نێر بوون، لە كۆی 53 حاڵەتی خۆكوشتنی لە سەرجەم شارەكانی عێراقدا، 25 حاڵەتی خۆكوشتن لە بەغدا بووە.

جێی باسە دوێنێ دووشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردبووەوە كە ماوەیەكە ڕێژەی خۆكوشتن بە شێوەیەكی بەرچاو لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی بەرز بووەتەوە و هەر دوێنێ پێنج گەنجی تری شارەكە هەریەك بە شێوەیەك كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.

ئەمەش لە كاتێك دایە كە چەند رۆژێكە بە شێوەیەكی بەردەوام و رۆژانە هەواڵی خۆكوشتنی گەنجان بڵاو دەكرێتەوە، بەبێ ئەوەی دەزگا پەیوەندیدارەكان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق هیچ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونێك بۆ هۆكارەكان بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لافاو لە چین ١٠٠هەزار کەسی ئاوارە کرد

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا دەکات

یاسین

١٢ کەس به تۆمەتی هێرشکردن بۆسەر ریستوڕانتی کەی‌ئێف‌سی دەسگیر کران

سەڵاح