ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

474  کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵ و شوێنکاری پەنابەرانی سووریا لە تورکیا دەستگیرکران

عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو لە هەندیک پارێزگای تورکیا  و باکووری کوردستان کردەوەی ئاژاوەگێری بەرانبەر بە هاووڵاتییانی سووری گیراوەتەبەر.

 لەم سۆنگەیەوە دوای دەستپێکردنی هەڵـەتێکیه تایبەتدا 474 کەس دەستگیرکران و لەنێو دەستگیرکراواندا 285 کەس پێشینەیان هەبووە لە تاوانەکانی وەک قاچاخچێتی کۆچبەران، ماددەی هۆشبەر، بریندارکردن و دزیکردن.

یەرلیکایا داوای کردووە خەڵک خۆیان لە کەوتنەژێر کاریگەریی ئەم جۆرە ڕووداوانە بپارێزن رێگەی نایاسایی نەگرنەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

دانیشتنی دادگای ئیداری لەسەر یاسایی بوونی ئیدارەی نوێی کەرکووک بەڕێوەدەچێت

یاسین

سێ پارێزگاری خۆرهەڵاتی کوردستان باس لە گرنگیی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەڵاح

عەتوان عتوانی: سزای ئەمریکا بۆ سەر بانکان کێشەی گەورەی بۆ عێراق دروست کردووە

سەڵاح