ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمارکردنی ناوی حیزب و هاوپەیمانیەتییەکان درێژکرایەوە

 

بەپێی ئەو كاتەی كۆمسیۆن دیاری كردبوو، بڕیار بوو سبەی تۆماری حیزب و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی بێت، بەڵام بۆ ماوەی 11 رۆژی تر كاتەكەی درێژ كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 3ی تەمووزی 2024، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند، سبەی ماوەی پێشكەشكردنی داواكارییەكانی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی تەواو دەبوو بەڵام كۆمسیۆن بڕیاری دا، تا كۆتایی دەوامی ئاسایی 15ـی تەمووز كاتی تۆماری حیزب و هاوپەیمانیەتییەكان بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەش كرد، دوای درێژكردنەوەی تۆمار، تا ئێستا هیچ هاوپەیمانیەتییەكی نوێ‌ تۆمار نەكراوە، بەڵام داواكاری پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی ئەو كاتە درێژ بكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنماییەکانی سەربڕینی ئاژەڵی لە جەژنی قوربان بڵاو کردەوە

سەڵاح

وزیری نێوخۆی ئێران بۆ دانانی پارێزگای نوێ چووە شاری سنەی رۆژ‌هەڵات

سەڵاح

دوو تۆمەتبار دەستگیر کران

دڵشاد