ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زاره‌تی دارایی: ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شه‌شی چه‌ند توێژێك دابه‌ش خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان

بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.  

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٢٣١،٦٠٥،٥٣١،٠٠٠ ) دوو سەدو سی و یەک ملیار و شەش سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەدو سی و یەک هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

باسی له‌وه‌ش كرد، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٧ دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کەلەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی. 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای TCL یەکەم فلیمی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت لە کۆشکی سپی له‌گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەوە

دڵشاد

ئەنجومەنی ئاسایش بەپەلە سەربارەت به دۆخی سووریا کۆدەبێتەوە

سەڵاح