ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شه‌ش دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كوردستان، رایدەگەیەنێـت، بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار، خراوەتەسەر هەژمارەكەیان و رۆژی یەكشەممە دەست دابەشكردنی مووچە دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەمممە 4/7/2024، وەزارەتی درایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی حوەزیران.

ئاماژە بەوە دراوە، كە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینی سەربازی و مەدەنییە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری روونی كردەوە، كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

یاسین

سوپای ئوردن هەوڵێکی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

یاسین

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاوکرایەوە

سەڵاح