ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەکات

بەغدا-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆک بارزانی ئامانج و هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا خستەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە سەیری سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکات و پشتیوانیەتی. هیواشی خواست ئەنجامی ئەرێنی لەم سەردانە بکەوێتەوە و کار بەو ڕێککەوتنانە بکرێت کە لەنێوان لایەنە عێراقییەکاندا هەیە.

پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

May be an image of 6 people and text

هەواڵی پەیوەندیدار

ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگی له‌ده‌ستدا

یاسین

فڕۆکەکەی ترەمپ لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە پێکیاندا دا

سەڵاح

روونکردنەوەیەک لە کونسوڵخانەی چین لە هەولێر

یاسین