ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى تۆمار کرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزینێکى کەمى تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 86 دۆلار 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ 10 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 82 دۆلار 95  سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر 21 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

یاسین

بوومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان ڕووی دا

سەڵاح