ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرپرسێكی سەربازیی یەكێتی: هێرشەكەی توركیا لە سنووری دهۆك بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكەیە

 

راوێژكاری ئەمنیی هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كەناڵی (بی بی سی)ی راگەیاندووە، هێرشەكەی توركیا لە سنووری دهۆك بەهۆی بوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە نابێت ڕێگە بدرێت لە خاكی عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر توركیا.

كەناڵی (بی بی سی) لە راپۆرتێكدا لە زاری جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە كە بە راوێژكاری ئەمنیی هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی ناوی برد، بڵاوی كردەوە، چەند رۆژێكە توركیا ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی لە ناحیەكانی بامەڕنی و كانی ماسی لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك دەست پێكردووە و ئامانجیەتی دەست بەسەر دوو چیای گرنگدا بگرێت كە ئەوانیش (مەتین و گارە)ن كە بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان لێیە.

دەشڵێت: ”هۆكاری ئەم شەڕە بریتییە لە بوونی حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كە ئەویش پارتی كرێكارانی كوردستان و چەكدارەكانیەتی كە زیاتر لە 40 ساڵە لەو شوێنانەن. پاساوی توركیا بۆ هێنانەناوەوەی هێزەكانی بریتییە لە بوونی ئەو چەكدارانە.“

جەبار یاوەر باسی لەوەش كردووە كە هاتنەناوەوەی توركیا بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق، پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە، هەروەها ”بوونی هێزی ئۆپۆزسیۆنیش كە لەسەر خاكی عێراقەوە ئۆپەراسیۆن بكات بۆ نێو خاكی توركیا، ئەوە كارێكی نایاسایی و ڕێگەپێنەدراوە. هیچ رەزامەندییەكی فەرمی نیە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە بۆ ئەم كارە. عێراق لە حاڵەتی شەڕدا نیە لەگەڵ توركیا و پەیوەندیی دۆستایەتی و سەردان لە نێوان هەردوولا هەیە.“

ئەو راوێژكارە سەربازییەی یەكێتی پێشنیازی كردووە كە لە لایەكەوە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دانوستان لەگەڵ توركیا بكەن بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی، لە لایەكی دیكەشەوە ”حكوومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا، سنوورەكان بپارێزێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەر دزەكردنێك بۆ نێو خاكی توركیا بگرێت، هەروەها پەكەكەش رازی بكرێت بەوەی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر توركیا بەكار نەهێنێت.“

ئەم قسانەی جەبار یاوەر لە كاتێكدایە كە هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی لە ناوخۆی كوردستاندا بە زمانی دیكە قسە دەكەن و هەوڵ دەدەن پەكەكە لە بەرپرسیارێتیی بەرامبەر بە پاساودان بە توركیا و هێرشكردنی بۆ سەر خاكی كوردستان بەری بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆدری: سەرم سوڕما لە هاوارکردن بۆ ڤینیسیۆس

یاسین

ده‌روازه‌ی سنووری قائم له‌ ڕۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا به‌ ته‌واوی داخرا

سەڵاح

ڕاستڕەوەكانی ئەڵمانیا دوو ولایەتیان بردەوە و هەڕەشەن بۆ ئاییندەی ئەڵمانیا

سەڵاح