ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ساوسگەیت دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ماڵئاوایی کرد

گاریس ساوسگەیت، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆشتنی فەرمی لە ڕاهێنەرایەتی سێ شێرەکەی ڕاگەیاند.

 

ساوسگەیت لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە لەلایەن چەند ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزییەوە بڵاوکرایەوە، وتی: وەک ئینگلیزێک بۆ من یاریکردن بۆ ئینگلتەرا و ڕاهێنەری ئینگلتەرا شانازییەکی زۆر بوو، هەرچیم هەبوو بەخشیم.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانکاری بۆ لاپەڕەیەکی نوێ بکرێت، کۆتا یاری ڕۆژی یەکشەممە لە بەرلین بەرامبەر ئیسپانیا دوا یاریم بوو وەک ڕاهێنەری ئینگلتەرا.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ساڵی 2011 پەیوەندیم بە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا کرد، بڕیارمدا تۆپی پێی ئینگلتەرا باشتر بکەم لەو ماوەیەدا، لەنێویاندا 8 ساڵ وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پشتگیریم لەلایەن کەسانی نایابەوە وەرگرت، کە لە دڵەوە سوپاسیان دەکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: نەمدەتوانی کەسێکی باشتر لە ستیڤ هۆڵاند لە تەنیشتم بدۆزمەوە، ئەو یەکێکە لە بەتواناترین ڕاهێنەرەکانی نەوەی خۆی، هەروەها زۆر نایاب بوو.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شانازییەکی زۆر بوو کە سەرکردایەتی کۆمەڵەیەکی گەورەی یاریزانانم کرد لە 102 یاریدا. ”

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو تیپەی بردمانە ئەڵمانیا پڕە لە بەهرەمەندە گەنجە سەرنجڕاکێشەکان و دەتوانن ئەو جامە ببەنەوە کە هەموومان خەونی پێوە دەبینین، زۆر شانازی پێوە دەکەم، هیوادارم پشتگیری یاریزانەکان و تیپ

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئاتلانتا و ئارسناڵ بە یەکسانی کۆتاییهات

sirwan

سوپای ئەمریکا دوو بنکەی حوسیانی دایە بەر هێرش

سەڵاح

لێزمە باران دەست پێدەکات

یاسین