ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێدەچیت دزیی سەدە لە عێراق بگاتە هشت میلیار دۆلار

 

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ئاشکرای  کرد، لە دۆسیەی دزی‌ی سەدە لە عێراق نزیکەی ١١ ترلیۆن دینار بێ سەروشوێنە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، هەڵدانەوەی دۆسیەی دزیی سەدە لە عێراق دەرگا بۆ چەندین گەندەڵی گەورە دەکاتەوە، ئەگەری هەیە ئەو بڕە پارەیەی لە دزیی سەدە بێ‌شوێن بووە چەند هێندەی ئەو بڕەبێت پێشتر لەمیدیاکانەوە ئاشکرا کراوە.

ئەم رۆژنامە‌یە ئاماژەی بەمەش کردووە، لە دۆسیەی دزیی سەدەدا ١١ ترلیۆن دینار کە دەکاتە هەشت ملیار دۆلار  بێ‌شوێن بووە و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تەنها رووکەشن و لە ڕاستیدا تۆمەتباری سەرەکی توانای خۆدزینەوە لە یاسای هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرژیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە پەرەسەندن ‌دایە

سەڵاح

کۆمپانیای Apple ئەپێکی تایبەت بە ووشەی نهێنی رادەگەینێت

یاسین

ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵكۆڵین و گۆڕینی دیمۆگرافیای سلێمانی ده‌گیرێ

یاسین