ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی 8ی 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار خه‌رج ده‌كات.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری خۆیدا، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی نۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه و بۆ ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌وه بڕیاری خه‌رجكردنیان دراوه:
گوژمه‌ی 15،524،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له سنووری شاره‌وانیی سیته‌ك.
گوژمه‌ی 69،999،000 دينار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی له سنووری شاره‌وانیی پێنجوێن.
گوژمه‌ی 429،390،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له قه‌ره‌تۆغان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.
گوژمه‌ی 10،166،000 دینار بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 59،700،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنی قیری خراپبووی شه‌قامی سه‌ره‌كی له پێنجوێن له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی پێنجوێن.
گوژمه‌ی 86،246،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
گوژمه‌ی 29،458،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه قیرانه‌ی كه تێكچوونه له شه‌قامه‌كانی پیره‌مه‌گروون له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 15،380،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی به‌ری ماڵان له قه‌زای چوارتا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 432،479،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی گوندی بابان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.