ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا: بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەکەشێکی ئارامدا بە پەرۆشن

 

گووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری عێراق و سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا كرد.

پێشەوا هەورامانی گووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، لە کۆشکی سپی له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمه‌ریکا، له‌گه‌ڵ نیکی سۆفتنێس بەڕێوەبەری عێراق و سووریا، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی گفتوگۆمان له‌باره‌ی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئازادی کاری میدیا لە هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردن و چەند بابەتێکی دیکە كرد.

پێشه‌وا هه‌ورامانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، نیکی سۆفتنێس رایگه‌یاند، حکوومەتی ئەمریکا وەک هاوپەیمانێکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و، مەبەستییەتی كوردستان ئارام و سەقامگیربێت و، لەنزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بە پەرۆشن بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەکەشێکی ئارامدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەکدارانی داعش ئەفسەریک و چوار سەربازی سووریایان کوشت

یاسین

نزیكه‌ی 50 وڵاتی جیهان بەیەکەوە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرئیلیان شەرمەزار کرد

سەڵاح

سلێمانی… دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

دڵشاد