ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هەندێک ناوچه‌دا نه‌ماوه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی 8ی 2024، سایتی (ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید)، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌ی جه‌رف ئه‌لسه‌خه‌ری باكووری پارێزگای بابل بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراق، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌ماوه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی داخراوه‌ به‌سه‌ر به‌رپرسانی حكوومی و ئه‌منیی عێراقدا.

ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ سه‌رووی ئه‌و ناوچانه‌وه‌ دێ كه‌ له‌ عێراق به‌ ته‌واوه‌تی داخراون و به‌رپرسانی عێراق ناتوانن بۆی بڕۆن و ڕیگه‌یان پێ نادرێت، له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو، ئێستا پرسیاری ئه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن تا ئێستا ناوچه‌ی جه‌رف ئه‌لسه‌خه‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ ئه‌وش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ رۆژی 30ی ته‌مووزی ڕابردوو به‌ ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وت ئه‌و ناوچه‌یه‌ بووه‌ته‌ شوێنی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و پێده‌چێ هه‌ر له‌ هه‌مان ناوچه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و درۆن دروست بكه‌ن.

ڕۆژی 30ی ته‌مووزی ڕابردوو، به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی ناوچه‌ی جه‌رف ئه‌لسه‌خه‌ر كرا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك كوژران و یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان سه‌ركرده‌یه‌كی حووسییه‌كان بوو و دواتریش حه‌شدی شه‌عبی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ باره‌گایه‌كی لیوای 47ی پرۆسه‌كانی جه‌زیره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی سه‌عدیات له‌ جه‌رف ئه‌لسه‌خه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كرایه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سایتی (ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید) ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق كۆنتڕۆلێ ناوچه‌ی جه‌رف ئه‌لسه‌خه‌ریان كردووه‌ و پێشتر دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ پۆلیس و سوپا له‌و ناوچه‌یه‌ جیگر بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ داواكارییه‌ ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و جگه‌ له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ئێرانی و یه‌مه‌نی و لوبنانی به‌ناوی ڕاویژكارانی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕادەگیرێت

سەڵاح

تۆمەتبارێكی مەترسیدار دەستگیركرا 42 ئافرەتی كوشتووە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی توركیا دەكات

یاسین