كۆشكی سپیی ئەمەریكا وادەی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئێرانی بۆ سەر خاكی ئیسڕائیل ئاشكرا كرد.
جۆن كێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: پێشبینی دەكەین لەم هەفتەیەدا ئێران هێرش بكاتە سەر ئیسڕائیل.
گوتیشی: زەحمەتە پێشبینی شێوازی ئەنجامدانی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل بكەین، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا هێزمان ناردۆتە ناوچەكە و دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردووە.
ئیسڕائیل و ئەمەریكا ماوەی چەند رۆژێكە ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشی چاوەڕوانكراوی ئێران لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستنی لە رۆژی 31ی مانگی رابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران.