ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بانکی ناوەندیی خستنەڕووی دۆلاری گەیاندە بەرزترین، دیناریش بەرامبەر بە دۆلار لە دابەزیندایە

 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، خستنەڕووی دۆلاری گەیاندە بەرزترین ئاست و دینار بەرامبەر دۆلار هەر لە دابەزیندایە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی 8ی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 287 ملیۆن و 374 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەدا تەنیا 10 ملیۆن و 610 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەیە، 276 ملیۆن و 764 هەزار دۆلاریش بە شێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بووە.

بەرزکردنەوەی فرۆشی دۆلار لە کاتێکدایە، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەردەوام لە دابەزیندایە.

ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 150 هەزار دیناری عێراقییە و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەكەی بەرز بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

گوران

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

گوران

کۆمسیۆنی ئازادیی ئایینیەکان داوا لە ئەمریکا دەکات یارمەتیی خەڵکی ئێران بدات

سەڵاح