ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسولى گشتیى هۆڵه‌ندا ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/8/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازى له‌ به‌ڕێز یاكۆ بیریندس كونسولى گشتیى شانشینى هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و ئه‌ركى به‌ڕێز كونسولى گشتیى هۆڵه‌ندی له‌ ماوه‌ى كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى هۆڵه‌ندا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاریكارى و پشتگیریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ هاریكاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو، تیایدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن و کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن. به‌ڕێز کونسولی گشتیی هۆڵه‌ندیش ستایشی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تێك هه‌لی كار راده‌گه‌ینێت

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆک كۆمارى عێراق چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

لەپارێزگایەکی عێراق چوار ڕۆژ دەکرێتە پشوو

یاسین