ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌یان ساڵ پێش ئێستا

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌یان ساڵ پێش ئێست

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی 8ی 2024، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، پەیوەندیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر، پەیوەندییەک کە قوربانیدانی هاوبەش پێکیهێناوە و بە بەها هاوبەشەکان بەهێز کراوە.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، پارێزگاریی یاساییمان بۆ پەنابەران بەهێزتر کرد و خستمانە سەر ڕێکاری ڕێکخراوی خۆی و لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی هاوبەشییمان پێکهێنا بۆ پێشخستنی مافەکانی ژنان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ڕەگەزی، هەمەچەشنکردنی ئابووری، هاندان و بیرۆکەبەخشین بە کارسازانی داهاتوو، پێشخستنی ئازادیی ڕاگەیاندن، نۆژەندکردنەوەی شوێنەوارە کولتورییەکان، پاڵپشتیکردن لە پێکەوەژیانی ئایینی و گیانی یەکترقبوڵکردن و ئامادەکردنی نەوەی داهاتووی دەرچووانی زانکۆ بۆ کێبڕکێکردن بۆ بەدەستهێنانی یەکەم هەلی کارکردنیان.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، پێکەوە پێشکەوتنمان لە چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگە بەدەستهێناوە کە ئەرکێکی بنەڕەتییە لە دابینکردنی ئاسایشی درێژخایەن بۆ هەرێمی کوردستان و لایەنێکی بنچینەیی ئەو هاوبەشییە دوور مەودایەیە کە لە بواری ئاساییشدا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەمانە. بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی بۆ باشترکردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمەڵگای مەدەنی و کاری میدیا و بە تامەزرۆییەوە چاومان لەسەر هاتنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و گشتگیرە کە لە مێژە چاوەڕوان کراوە و لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی كونسوڵی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش هاتووه‌، سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌م بۆ میوانداریی قەشەنگیان و هاوبەشکردنی کولتورە دەوڵەمەند و هەمەڕەنگەکەیان لەگەڵمان، خزمەتکردنم لێرە وەکوو کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا شانازی و ئیمتیازێکی گەورە و مەزن بووە، دەزانم هەمان پێشوازیی گەرم و پشتگیریی تەواوەتیی خۆتان لە (ستیڤ بیتنەر)ی جێگرەوەم دەکەن لە کاتی دەستبەکاربوونی لە بەردەوامییدان بەم کارە گرنگە، لەم کاتەدا کە ئێرە بەجێدەهێڵم، دەمەوێت ژمارەیەک وێنەتان پێشکەش بکەم کە نیشاندەری هەندێک لە یادگاریە تایبەتیەکانمان لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌

یاسین

سلێمانی… كه‌سێك به‌چه‌قۆ كوژرا و بكوژیش دەستگیر کرا

سەڵاح

بە هۆی رووخانی دیواری گۆرستانێک چوار ئافرەت بوونە قوربانی

دڵشاد