ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاسایشی هەولێر  داوایه‌كی له‌ هاوڵاتیان كرد

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر داوای لە هاووڵاتییان كرد خۆیان بەدوور بگرن لەو جۆرە كەسانەی لە رێگەی واتسئاپەوە بانگەشەی ئەوە دەكەن 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 132 هەزار دینار دەگۆڕنەوە.

ئاسایشی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە: ماوەیەکە گرووپێک کە خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق و هەرێمی کوردستانن، هەڵساون بە دروستکردنی چەند هەژمارێکی جۆراوجۆر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەناوی بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 132 هەزار دیناری عێراقی دەگۆڕنەوە، بەتایبەت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت گەشت بکەن.

بڵاویشی كردەوە “ئەم گرووپە بە چەند ژمارە مۆبایلی جۆراوجۆر و بە ڕێگای تۆڕی (واتسئاپ) دەکەونە پەیوەندی لەگەڵ کەسەکە و داوای (پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و ماستەر کارت یان فیزە کارت)ی کەسەکە دەکەن”.

هەروەها بڵاوی كردەوە “دوای چەند خولەکێک داوای (کۆد/ژمارەی) نهێنی سەر هەژماری بانکییەکەت لێ دەکات و لە دوای پێدانی ئەو کۆد و ژمارە نهێنیە ڕاستەوخۆ هەر بڕە پارەیەک لەسەر هەژماری بانکییەکەت هەبێت دەستی بەسەردا دەگرێت”.

ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات كە لە ماوەکانی ڕابروودا چەندان دیاردەی لەمشێوە ڕوویداوە و بڕە پارەی هاووڵاتییان دزراوە”.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد خۆیان بە دووربگرن لەمجۆرە کەسانە و متمانەیان پێ مەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی دیاریكرد

sirwan

وەزیری نێو خۆی ئێران بە تۆمەتی تیرور داواکراوه

سەڵاح

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

یاسین