ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد

 

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/8/20 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز بيزڵى، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگيرى و خواستى به‌ريتانياى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی دوو مووچە گەیشت

یاسین

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

هەولێر پێشوازیکردن لە سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربەکر

دڵشاد