ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كه‌شتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن كه‌ فڕۆكه‌ی ئێف 35ی هه‌ڵگرتووه‌، گه‌یشته‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 

سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئه‌مه‌ریكا، فەرمانی به‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كان كرد هەنگاوەکانیان بۆ ناوچەکە خێراتر بکەن، کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئه‌براهام لینكۆڵن و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی گه‌یشتنه‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئه‌مه‌ش مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و پێکدادانی سەربازیی له‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات.

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن کە فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگی هەڵگرتووە، گەیشتە سنووری دەسەڵاتی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

سەرەتای ئەم مانگە وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل و پارێزگاری لەناوچه‌كه‌، بڕیاریدا په‌له‌ بكرێت له‌ جوڵاندنی کەشتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری لینكۆڵن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

جەنگ لە سووریا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٣٠ هەزار منداڵ

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار كۆبووه‌وه‌

سەڵاح