ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕه‌شنووسی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واو بوو

 

كه‌مال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازی لە هەر دوو شاندی دیراسەی سیستەمی پارێزگاریکردنی تۆڕەکانی کارەبای هەرێم و لێکۆڵینەوەی تەکنیکیی سیستمی تۆڕی کارەبای هەرێم کرد.

لە دیدارێکدا، وەزیری کارەبا وێڕای سوپاس و پێزانینی ليژنەکە و ئەندامانی، کە بۆ یەکەمجارە بە توانای ناوخۆیی و بەبێ پشتبەستن بە کۆمپانیا بیانیيه‌كان، توانیویانه‌ ڕەشنووسی ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا تا ساڵی 2023 بە بەرنامەی (PSSE) ئامادە بکەن.

لە ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، سەرجەم داتا و زانیاريی کارەبا کۆ کراونەتەوە و بەرچاوڕوونی لەسەر دۆخی پێداویستییەکانی داهاتووی کارەبا تا ساڵی 2032 خراوەتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە بە بەهای ملیارەها دۆلار ساختەی کردووە

یاسین

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بەغەززە لە ئوردن بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین